کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دارایی رونكردنەوە لەبارەی موچەی دزراوی نەخۆشخانەی شار دەدات

.

06:41 PM - 12/03/2019



وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ خەرجكردنی موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار، كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكەوە دزرا، چاوەڕوانی بەدواداچوونی دەزگا ئەمنیەكان دەكات، بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانیش رایدەگەیەنێت,موچەی ئەو كارمەندانە، مافی خۆیانەو پێویستە بۆیان خەرج بكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەسەر دزینی موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی هاتۆتەخەت، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی دەكەن، كە بەدواداچوون بكات و راپۆرتی خۆی ئامادە بكات، دواتریش بڕیاری كۆتایی لەبارەیەوە دەدرێت.
لای خۆشییەوە، عەبدوڵڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، بە ماڵپەڕی سلێمانی راگەیاندوە دەزگا ئەمنیەكان لەهەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی پارە دزراوەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا موچەی كارمەندان مافی خۆیانەو پێویستە بۆیان خەرجبكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە