.
03:00 PM - 12/03/2019
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی ( الإنصات المركزی )
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵرۆژی دەرچوونی ھەواڵنامەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
( الإنصات المركزی) یەکەمین ھەواڵنامەی شیکارییە کە بەزمانی عەرەبی دەردەچێت و سەکۆی گەیاندنی ھەواڵ و وتار و پەیامی کوردییە بە دەستەبژێری عەرەبی و کۆکەرەوەی ھەواڵ و زانیارییەکانی رۆژ و تۆمارکردنی روداوەکانی ھەرێم و عێراق و جیھانیشە.
لەھەمان کاتدا لە بەرگرنگی و خوێندنەوەی بەردەوامی بە رۆژانەکەی ھەڤاڵ مام جەلال ناسرابوو.
هیوادارین کاروانەکەتان بەردەوام بێت، وەک ھەمیشە لە خزمەت گەیاندنی ھەواڵ و راستیی روداوەکانی کوردستان و دەنگی کورد بێت لە پاڵ گەیاندنی روداوەکانی تری ناوچەکە و روانینە جیاجیاکان بە خوێنەرەکانی لەھەر جێگەیەک بن.
دەستی ماندوبوونتان دەگوشین و سەرکەوتنی زیاترتان ئاواتمانە.
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە