کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبه‌ی مووچه‌ی چەند وەزارەتێك دابه‌شده‌كرێت

.

07:03 PM - 10/03/2019

ئەمڕۆ مووچەی بێ پاشەكەوت بەهاوشێوەی مووچەی پێش سەرهەڵدانی قەیرانە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشكرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست گەلی كوردستان كەوتووە، ئەمڕۆ موچەی بێ پاشەكەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشكراوە و بڕیاڕیشوایە سبەینێ دووشەممە مووچەی بێ پاشەكەوتی هێزەكانی 70 و هەشتا  دابەش بكرێت.
سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی بێ پاشەكەوتی وەزارەتی پەروەردەش، حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاندووە ژمێریارەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ گەنجینەی یەكی سلێمانی كۆبوونەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێنمایی دارایی بۆ چۆنێتی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی 12 ی بێ پاشەكەوت , وتیشی بەژمێریارەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیمان راگەیاندووە رێژەی پاشەكەوتی مووچەی مانگی 12 بكرێت بەلیستێكی جیا و بە یاداشتێك هاوپێچی لیستی موچەی ئەو مانگە بكرێت و رەوانەی گەنجینە بكرێتەوە بۆ ئەوەی بەدوو چەك بۆیان خەرجبكریت و  هیچ كێشەیەكیش لەوەدا نابێت.
حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد" ئەگەر وەزارەتی پەروەردە زوو لیستەكانی موچە ئامادە نەكات، ئەوا ئەگەر هەیە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبكرێت .

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان كە لەسەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی دەستیكەوتووە سبه‌ی مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و دارایی خه‌رج ده‌كرێت.
پێشتریش وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە تا نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە