کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كۆدەبنەوە

.

04:47 PM - 10/03/2019


  وەزارەتی نەوتی عێراق پێشبینی دەكات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەوڵەكان بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەك لە نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا چڕتر ببنەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوت لە نێوان هەردوولادا.
لەو بارەیەوە (سامر غەزبان) وەزیری نەوت لەحكومەتی فیدراڵ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەهۆی سەرقاڵ بوونی حكومەتی فیدراڵ بە پرسی تەواوكردنی كابینە وەزاریەكەو دەركردنی یاسای بودجەو هەروەها سەرقاڵ بوونی هەرێمیش بە پێكهێنانی حكومەتی نوێوە هیچ گفتوگۆیەك لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت ئەنجام نەدراوە، بەڵام پێشبینی كرد لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوولادا ساز بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی نەوت.
غەزبان روونیشیكردەوە لە یاسای بودجەی فیدراڵدا بڕگەكەیەك دانراوە كە حكومەتی هەرێم پابەند دەكات بە تەسلیم كردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بە حكومەتی فیدراڵ بە تایبەتی كە ئێستا هەرێم زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا بەرهەم دەهێنێت , تەئكیدیشی كردەوە كەش و دۆخەكە بە ئاڕاستەیەك دەڕوات كە دەقی یاسای بودجە وەك خۆی جێ بەجێ بكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە یاساكەوە پابەند بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە