کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی نوێی لیوای شەشی پیادە دەست بەكاربوو

.

07:53 PM - 26/02/2019



 لەرێورەسمێكی تایبەتدا و بەئامادەبونی وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و فەرماندەی میحوەری چواری كەركوك ،  عەقید سەباح پیرۆت وەك فەرماندەی لیوای شەشی پیادە دەست بەكاربوو ئەوەش دوا ئەوەی عەمید روكن نەجات عەبدوڵا ئەركی تری پێ سپێردرا. لای خۆشییەوە  وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری چواری كەركوك سوپاسی عەمید نەجات عەبدوڵای كرد لەكاتی ئەركی فەرماندەیی لیوای شەشی پیادە دڵسۆزانە ئەركەكانی راپەراندووەو هیواشی خواست عەقید سەباح لەئەركە نوێكەیدا سەركەوتوبێت.
وەستا رەسوڵ ستایشی ئەفسەروپێشمەرگەكانی لیوای شەشی پیادەشی كرد كە بەدرێژایی جەنگی داعش لەخۆبردوانە پارێزگاریان لە كوردستان كردوەو لەوچواچێوەیشدا دەیان شەهیدیان بە كوردستان بەخشیوە.

BKuO_tMOP2s

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە