کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێنمایی خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

.

10:00 PM - 26/08/2015

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی چاكسازیكردن لەپڕۆسەی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگە تایبەتەكان لەهەرێم رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2015ی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەركرد. عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند: بۆ چاودێریكردن و بەرزكردنەوەی كوالێتی خوێندن و فێركردن لەزانكۆ و پەیمانگە تایبەتیەكان، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی وەزارەت و بەلەبەرچاوگرتنی كوالێتی خوێندن و فێركردن رێنماییەكان ئامادەكرا لەلایەن  د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2015ی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی لەهەرێم پەسەند كرد.  وتیشی: نوسراوی رەسمیان ئاڕاستەی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكان و دەستكردن بە دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن و دابەشكردنی رێنماییەكان بەشێوەی ڕێبەر بەسەر خوێندكارانی ئارەزومەند. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەیە بەوەشدا كە گرنگترین خاڵەكانی رێنماییەكە بریتیە لەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندكاران بەنمرەی لەسەدا 55 كەمتر نەبێت دەتوانن بچنە پێشبڕكێی وەرگرتن، ئەوە لە كاتێكدایە لەساڵانی پێشودا چوونە پێشبڕكێ بۆ وەرگرتن لەسەدا 50 بووە، هاوكات رێژەیەكی بەرچاو لە كورسی خوێندن لە بەشەكانی زانكۆ تایبەتەكان كەمكراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە