کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تێكۆشەری دێرین ئومێد سەعید لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا

.

10:16 PM - 19/02/2019

پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتی نیشتمانپەروەر ئومێد سەعید گەوهەر ناسراو بەحاجی ئومێد بەهۆی نەخۆشیەوە لەتەمەنی شەست ساڵیدا لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، بەئامادەبوونی هاوسەنگەر و هاوڕێ و بنەماڵەكەی  تەرمی ئەو تێكۆشەرە لەگۆڕستانی شێخ مارف بەخاك سپێردرا.
ئومێد عەلی گەوهەر یەكێك بوو لەپێشمەرگە سەرەتایی و لەخۆبردووەكانی یەكێتیی و هەر لەگەڵ دامەزراندنی كۆمەڵەی ڕەنجدەران پەیوەندی كردووە بەو كۆمەڵەیە و لەمێژووی ژیانیدا چەندین قارەمانیەتی تۆماركردووە و چەندین جار برینداربووە.
وەك هاوسەنگەرانی باسی لێوەدەكەن كۆچكردوو نیشتمانپەروەرانە لەسەردەمی رێكخستنەكان و پێشمەرگایەتی توانیویەتی خۆی بكاتە ناوێكی دیار و لەكاری حكومیدا بەهۆی دڵسۆزییەوە چەند پۆستێكی پێدراوە و دواهەمینیان بەر لەخانەنشینبوونی بەرێوەبەری باخچەكانی سلێمانی بووە لەدوای ساڵی 2005وە و بۆ چەند سالێك توانی خزمەتێكی بەرچاو بكات

oPAnnAF54T4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە