کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا لەگەڵ هەسەدە لەپەیوەندیدایە بۆ تەسلیمكردنەوەی داعشە عیراقییەكان

.

04:26 PM - 19/02/2019

رۆژنامەیەكی كەنداو ئاماژە بەوەدەكات: لەسەرچاوەیەكی عیراقییەوە زانیاری بەدەستگەیشتووە لێپرسراوانی حكومەتی عیراق پەیوەندییان بەهێزەكانی سوریای دیموكراتەوە كردووە بۆ تەسلمیكردنەوەی داعشە عیراقییەكان بە بەغدا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە: عیراق خوازیارە سەرجەم داعشە عیراقییەكان كە لای هەسەدە دیلن، تەسلیم بە بەغدا بكرێنەوە بۆ ئەوەی لەپای ئەو تاوانانەی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامیانداوە دادگایی بكرێن. هەروەك هەوڵیش دەدات بەرنامەیەك ئامادەبكات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی  بەهۆی جەنگی دژ بەتیرۆرەوە ئاوارەی وڵاتی سوریا بوون و لەكەمپەكانی سنووری شارەكانی حەسەكە و دێرلزور نیشتەجێكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە