کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: ئەمریكا پلان بۆ دابەشكردنی سوریا دادەڕێژێت

.

02:43 PM - 19/02/2019

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمریكای تۆمەتبار كرد بە پلان داڕشتن بۆ دابەشكردنی سوریا و دروستكردنی  نیمچە دەوڵەتێك لەناوچەكانی باكوور و  خۆرهەڵاتی فوڕات و رایگەیاند: گەڕاندنەوەی سەروەری و ئاسایشی هەرێمایەتی بۆ سوریا ئەركی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بووە بە ئەمریكاشەوە، بەڵام ئیدارەی ئەمریكی لەو رووەوە تەنیا مانۆڕی سیاسی ئەنجامداوە بۆ دوورخستنەوەی چاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر خۆی. لاڤرۆڤ وتیشی: ئەمریكا كۆسپ لەبەردەم گەڕانەوەی سەروەری بۆ سوریا دروست دەكات و رێگری دەكات لەهاوپەیمانەكانی بۆ وەبەرهێنان لەناوچە رزگاركراوەكان كە ئێستا  كەوتوونەتەوە ژێر دەستی حكومەت.
وەزیری دەرەوەی روسیا تەئكیدیشكردەوە: لەوەی ئامانجەكەی ئەمریكا لەسوریا ئێستا زۆر روون و ئاشكراتر دەركەوتووە كە ئەویش دابەشكردنی سوریا و دروستكردنی نیمچە دەوڵەتێكە لەناوچەكانی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە