کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەڵمەتێكدا لەبەغدا 56 كەس بەتۆمەتی ساختەكردنی كەسایەتی دەستگیركران

.

01:19 PM - 19/02/2019

دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عیراقی هەڵمەتێكی فراوانی دەستگیركردنی بۆ ئەو كەسانە دەستپێكردووە كە بە كەسایەتیی رەسمی ساختەیان بۆ خۆیان لەناو بەغدای پایتەخت دروستكردووە و لەرێگەیەوە كاری نایاسایی ئەنجامدەدەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندووە هەڵمەتی دەستگیركردنەكەی  دەزگای  هەواڵگری نیشتمانی بە پشتبەستن بووە بە فەرمانی دادوەریی لەدژی ئەو كەسایەتییانەی سیفەتی رەسمییان بۆ خۆیان ساختەكردووە و بە 56 كەسەكە ناسراون , وتیشی هەڵمەتەكە بۆ دەستگیركردنی چەندین كەسایەتی بووە كە سیفەتی راوێژكار یا ئەفسەر و بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی و زانیاریی و نوسینگەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و دامەزراوە چاودێریییەكانی دەوڵەتیان بۆ خۆیان ساختەكردووە و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكاریانهێناوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە