کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دووكان هیچ مەترسییەكی بۆ هاوڵاتیان نییە

.

12:49 PM - 19/02/2019

ئەندازیار محەمەد تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە گەلی كوردستانی راگەیاند هەر وەك رۆژانی پێشوو كۆمپانیایەكی تایبەت كە بەرپرسە لە پاراستی سەلامەتی بەنداوەكە بۆ تاقیكردنەوەی دەرگاكانی بەنداوەكە دەرگایەكی بۆ 30 دەقیقە كردۆتەوە و ئەو بڕە ئاوەی بەهۆیەشەوە بەردراوەتە كەمە و مەترسی نییە ، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان دڵنیایی دایە هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچەكانی خواروی بەنداوەكە كە هیچ مەترسییەك لەسەر ناوچەكانیان نییە و وتیشی لە كاتی زیادبوونی رێژەی ئەو ئەوەی لە بەنداوەكە بەردەدرێتەوە لە پێشدا هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە لە بوونی هەر مەترسییەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە