کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: كار بۆ رادەستكرنی ئاشتییانەی دەسەڵات دەكەین لە ڤەنزوێلا

.

11:39 AM - 19/02/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بوونی سیستمێكی كۆمەنیستی لە ڤەنزوێلا بەهۆكاری دواكەوتنی ئەو وڵاتە , كە وەك ئەو وەسفیكردووە دەزانێت و لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بوونی سیستمی حكومڕانی كۆمۆنیستی لە ڤەنزوێلا هۆكاری دواكەوتنی ئەو وڵاتەیە و بۆتە هۆی لاوازكردنی سیستمی ئابووری ئەو وڵاتە كە دەرئەنجام بەهۆی خراپی ئاستی ئابوورییەوە ملیۆنەها هاوڵاتی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و كۆچیان بۆ وڵاتانی تر كردووە ، ترەمپ داواشی لە سوپای ڤەنزوێلا كرد كە پشتیوانی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە نەكەن بەڵكو هۆكارێك بن بۆ گۆڕینی دەسەڵات بەشێوەیەكی ئاشتییانەی و دەست بەكاربوونی خوان گوایدۆ سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە