کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەوت منداڵەكەی لەدیالە بەیەك سك لەدایكبوون سەرجەمیان مردن

.

10:55 AM - 19/02/2019

باوكی ئەو حەوت منداڵەی پێش سێ رۆژ لەپارێزگای دیالە بەیەك سك لەدایكبوون،  لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، مردنی هەر حەوت منداڵەكەی راگەیاندووە.
لەكۆمێنتەكەیدا باوكی حەوت منداڵەكە نوسیویەتی:ئێمە مرۆڤین لەگڵ دروستبووین...ناخۆشی ئازارمان دەدات و دڕكێكی بچووك ئازارمان پێدەگەیەنێت..سۆز و بەزەیی خوداش ئاراممان دەكاتەوە ..لەدوای ئەو وتانەی، باوكەكە   مردنی هەر حەوت كۆرپەكەی بەیەكجار راگەیاندووە..
حەوت منداڵە لەدایكبووەكە لە رۆژی 16ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەی بەتول لەپارێزگای دیالە بە یەك سك و بەشێوەیەكی سروشتی لەدایكبوون..فەرمانگەی تەندروستی دیالەش رایگەیاندبوو بارودۆخی تەندروستی  دایكەكە و هەر حەوت منداڵەكەی زۆر باشن و هیچ كێشەیەكی تەندروستییان نییە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە