کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دیاریكرا

.

01:06 PM - 18/02/2019

وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێم خشتەیەكی‌ نوێی‌ مووچەی بڵاوكردەوە  و بەگوێرەی‌ زانیاریەكانیش لەم هەفتەیەدا مووچەی‌ مانگی‌ 11ی‌ سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە  لەوەزارەتی داراییەوە ئاشكراكراون ، ئەمڕۆ دووشەممە ، مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی ، بەرگری و فریاكەوتن، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت و  رۆژی سێشەممە  19ی 2ی‌ 2019، مووچەی وەزارەتەكانی‌ (شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كارەبا، پلاندانان، گواستنەوەو گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی) و دەستەكانی‌ (مافی مرۆڤ‌، وەبەرهێنان، دەستپاكی، ژینگە، گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای گشتیی كاروباری مین) دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان ڕۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتەكانی‌ (پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیریی، ئاوەدانكردنەوە)و سەرۆكایەتیەكانی‌ (هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران) دابەشدەكرێت. ڕۆژی‌ پێنجشەممەش 20ی 2ی 2019‌  موچەی‌ خانەنشینی‌ سەربازی و ‌ یەكشەممە 23ی 2ی  2019‌  موچەی خانەنشینی‌ شارستانی‌ دابەشدەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە