کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنە پزیشكێكی سعودی لەبارەی ئاوی زمزم مشتومڕ دروست دەكات

.

02:56 PM - 14/02/2019

ژنە پزیشكێكی سعودی لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پێكهاتەی ئاوی زمزم و  مەودا كاریگەرییەكەی لەسەر چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە، رونكردنەوە دەدات و  بەهۆیەوە مشتومڕ لەنێو كۆمەڵگەی سعودی  دروستدەكات.
دكتۆرە خەولە كریع ژنە پزیشكی سعودی پسپۆڕی توێژینەوەكان لەبواری نەخۆشی شێرپەنجە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە كەناڵی رۆتانا خلیجی رایدەگەیەنێت: ئاوی زمزم بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە ناشێت و پێچەوانەی ئەوەیە كە هەندێك لەبانگخوازە و كەسایەتییە ئاینییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن, دەشڵێت: پێكهاتەی ئاوی زمزم دژ بەیەكە لەگەڵ دەرمانە كیمیاییەكانی تایبەت بەچارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ئەوەی رێژەی شۆری لەئاوەكەیدا بەرزە, دەشڵێت: رەنگە تەنیا لەرووی دەروونی و مەعنەوییەوە سوودی بۆ نەخۆشەكە بهێنێت.
لێدوانەكانی ئەو ژنە پزیشكە سعودییە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مشتومڕێكی زۆری لەنێوان  پشتیوانیكردن و دژایەتیكردنی لێدوانەكانی لێكەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە