کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیەنرا

.

08:35 PM - 12/02/2019



ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕەسمی  هەڵوەشانەوەی  هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری راگەیاند، لەوبارەیەوە رزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران رایگەیاندووە، ئەمرۆ دووشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لەسەر داوای ئەنجومەنی ئیدارەی حزبەكە ، ئەویش بە پشت بەستن بە ماددەی 31 ی یاسای حزب و رێكخراوە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 كە بەو پێیەش هەموو حزبێكی سیاسی بەگوێرەی پەیڕەو مافی خۆ هەڵوەشاندنەوەی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە