کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروین بابەكر : كۆچی ناوادەی خاتوو شەهلا كۆستێكی گرانە

.

07:16 PM - 12/02/2019


پەروین بابەكر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی خاتوو شەهلا عەبدوڵا كارگێڕی مەڵبەندی رێكخستنی راپەرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو كردووەو تیایدا كۆچی ناوادەی ناوبراوی بەكۆستێكی گران وەسفكردووە،
دەقی پرسەنامەكە:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی خاتوو شەهلا عەبدوڵا كارگێڕی مەڵبەندی 24ی (یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان)مان پێ گەیشت، لە ناخی دڵەوە خەمباری كردین و لە یەزدانی مەزن داواكارین باری ئەم كۆستە گرانە لە سەر دڵی هەمووان سوك بكات و خاتوو شەهلا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبوری و ئارامی بۆ ئێمە و كەس و كاری و هەموو دڵسۆزانی هاوڕێ و هاوكارەكانی.
دووبارە هاوبەشی خەمی خانەوادەكەی و خێزانی خاتوو شەهلاین.
پەروین بابەكر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە