کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كچەزاكەی سەدام: بەریتانیا بە مەرجێك مافی پەنابەرێتی بەخێزانەكەمان دەبەخشی

.

04:01 PM - 12/02/2019

حەریر حسێن كامیل كچەزای سەدام حسێنی دیكتاتۆر ئاشكرایكردەوە: لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق لەساڵی 2003، بەریتانیا مەرجێكی خستۆتە بەردەم خێزانەكەیان بۆ پێدانی مافی پەیابەرێتی بە خێزانەكەیان.
بەوتەی كچەزاكەی سەدام،بەریتانیا داوای لەرەغدی دایكی كردووە كە هاوكات كچە گەورەی سەدامە، چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی ئەنجامبدات و تیایدا رەخنە لەسەدام حسێنی باوكی بگرێت بەوەی ستەمی لێكردوون و هاوسەرەكەی  بە بێ بەزەییانە كوشتووە. هەروەك داواشی لێكردوون لەكاتی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، لەسەر خاكی بەریتانیا هیچ چالاكییەكی سیاسی ئەنجام نەدەن..
حەریر كامیل حسین كچەزای سەدام حسێنی دیكتاتۆر ئاماژە بەوەشدەكات: رەغدی دایكی، مەرجەكەی بەریتانیای رەتكردۆتەوە و ئامادە نەبووە لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا سەرزەنشتی سەدام حسێنی باوكی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە