کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد

.

03:47 PM - 12/02/2019

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢/٢/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەوڵەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری لە عێراق.
هاوكات لەدیدارەكە گفتوگۆ كرا لەبارەی ڕەوشی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەخت لەوەكرایەوە كە پێویستە شەراكەتی ڕاستەقینەو لێكتێگەیشتنی هاوبەش بكرێتە بنەمای پێكهێنانی كابینەی نوێ.
لە دیداری نێوان كۆسرەت ڕەسوڵ و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح دا باس لە ڕۆڵی سەرۆك كۆماری عێراق لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق كراو هەردوولا هاوڕا بوون كە هەموو لایەنەكان ڕۆڵی ئیجابیانەی خۆیان ببینن لە چارەسەری كێشەكان و بنبڕكردنی قەیرانەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە