کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكەوتنێك لە نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژووری بازرگانی ئەنجامدرا

.

02:48 PM - 11/02/2019

لەپێناو زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژووری بازرگانی رێكەوتنێكیان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی مامۆستایانی زانكۆ ئیمزا كرد تاكو لەو رێگەیەوە دەرفەتی هەلی كاری زیاتر بۆ خوێندكارانی پۆلیتەكنیكیەكان بدۆزریتەوە  , لای خۆیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دكتۆر ئالان فەریدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئەوەیان خستەڕوو دەیانەوێت لەرێگەی ئەم جۆرە لەیەك تیگەیشتنانەوە خزمەتی زیاتر بكەن و بتوانن پەیوەندی نێوان زانكۆ و ژووری بازرگانی پتەو بكەن.

xQj43cPqi24

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە