کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی پرۆژەیەكی بۆ شێوازی دانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران ئامادە كردووە

.

07:35 PM - 10/02/2019



یەكێتی ژمارەیەك پرۆژەی بۆ دەستپێكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووە، یەكێك لەپرۆژەكانیشت شێوازی دانەوەی پاشەكەوتی موچەیە فەرامانبەرانە.
لەو بارەیەوە كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان راگەیاند: لەماوەی رابردوودا فراكسیۆنەكەیان چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامداوەو تێیدا ژمارەیەك پرۆژە یاسای ئامادەكردوەو بڕیارە لەدوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەشی بكات. وتیشی: یەكێك لەو پڕ‌ۆژەیاسایانەی ئامادەكراوە شێوازی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە فەرمانبەرانە و دەیانەوێت ئەو پرسە بكرێت بەیاسا، چونكە فراكسیۆنی یەكێتی تەئكید لەهەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە دەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش میكانیزمێكیان بۆ هەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوت و دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ئامادەكردوە
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەبواری چاكسازی لەحكومەتدا، فراكسیۆنەكەیان ژمارەیەك پرۆژەی تری ئامادەكراوەو بەهەوڵی فراكسیۆنەكانی تر پەرلەمان هەوڵدەدەین بكرێنە یاسا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە