کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە پشكدار دەبێت لەدروستكردنەوەی فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركوك

.

07:17 PM - 10/02/2019



سەرچاوەیەكی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی (ناس)ی عیراقی راگەیاندوە فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركوك پێكدەهێنرێت و پێشمەرگەش بەشێك دەبێت لەو فەرماندەییە. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە لیوا روكن سەعد حەربیە، پۆستی فەرماندەی پرۆسەكانی كەركوك وەردەگرێت و بارەگای فەرماندەییەكەش لە بنكەی (كەی وەن ) دەبێت.
 بەپێی هەمان سەرچاوە  فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركوك سەر لەنوێ دروستدەكرێتەوەو لەلایەن  سوپای عیراق و  پێشمەرگە و دەزگای دژەتیرۆری عێراقی و فیرقەی تایبەت و راوێژكارە ئەمریكییەكانەوە پشتیوانی دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە