کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەركەوت پیاوە هەژارەكەی بەغدا یەكێكە لە دەوڵەمەندەكانی عێراق

.

09:57 PM - 09/02/2019

ماوەیەك لەمەوبەر كەناڵێكی عیراقی چاوپێكەوتنی لەگەڵ پیاوێكی هەژاری سەر شەقامەكانی بەغدا كرد بەناوی سامی ئیبراهیم و پیاوەكە وای خۆی ناساند كە هەژارەو هیچ سەروەت و سامانێكی نیەو لە سەردەمی عەبدولكەریم قاسمیشدا وەزیری ئاودێری بووە.  بەڵام بەپێی بەدواداچوونێكی كەناڵەكە ئاشكرا بوو كە بانگەشەكانی سامی ئیبراهیم ناڕاستن و خانوویەكی لەناوچەی عەلاوی شاری بەغدا هەیەو چەند پارچە زەویەك و خانوویەكی تری لە ناوچەی یەرموك هەیەو مانگانەش بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار مووچە وەردەگرێت. سەرباری ئەوەش ئاشكرایان كردووە لە سەردەمی عبدولكەریم قاسمدا هیچ وەزیرێك بە ناوی سامی ئیبراهیم نەبووەو تەنانەت وەزارەتێكیش بە ناوی ئاودێری نەبووە كە سامی ئیبراهیم دەڵێت وەزیری ئەو وەزارەتە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە