کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیاوێك لەناو مەككە توندوتیژی بەرامبەر ژنێك ئەنجامدەدات

.

07:24 PM - 08/02/2019

لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، نیشانیدەدات لە شاری مەككە پیاوێك هەوڵی دەستدرێژیكردن و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر ژنێك دەكات و بەزۆر بەرەو ماڵەكەی خۆی راپێچی دەكات.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە بەدر بن سوڵتان میری مەككە بەوەكالەت لە پەیجی رەسمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاندووە  بە فەرمانی میری مەككە بە وەكالەت، هێزە ئەمنییەكان ئەو پیاوەیان دەستگیركردووە كە هەوڵیدابوو دەستدرێژی بكاتە سەر ژنەكە و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەدژی بگیرێتەبەر.
لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا پیاوێك دەردەكەوێت توندوتیژی بەرامبەر ژنێك دەكات و هەوڵدەدات بەزۆر راپێچی ناو ماڵەكەی خۆی بكات.  بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكەش، لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و چالاكوانان داوایانكرد بەتوندی سزای ئەو پیاوە  بدرێت كە توند وتیژی بەرامبەر ژنەكە ئەنجامداوە

GuWs0KsUoqU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە