کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موچەخۆران لە لیستی‌ موچەی مانگەكانی‌ 11 و 12 ئاگادار دەكرێنەوە

.

04:35 PM - 27/01/2019



بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی  سلێمانی دوایین زانیاری لەبارەی‌ لیستی‌ موچەی‌ هەردوو مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوو دەدات و لێپرسراوێكی  پەروەردەش رایدەگەیەنێت"لیستی‌ موچەی‌ هەردوو مانگەكە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی‌ گەنجینە كراوە و وردبینیان بۆكراوە"
شێركۆ سەعید بەرێوەبەری‌ ژمێریاری‌ لەبەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پەروەردەی سلێمانی‌ بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: پێشتر لیستی‌ موچەی‌ هەردوو مانگی‌ 11 و 12ی ساڵی رابردوومان ئامادەكرد و بەگوێرەی‌ رێنماییەكان لیستی‌ موچەكانیان دەخرێتەسەر ساڵی‌ 2018، بۆیە دەبوایە دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ لیستەكان رەوانەی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گەنجینەی بكەین و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ئەو كارانەی‌ تایبەتن بەپەروەردەوە بەكۆتاهاتوە.
راشیگەیاند: لەئێستادا هەردوو لیستی‌ موچەی‌ مانگەكانی‌ 11 و12ی ساڵی رابردوو لەگەنجینەكان ئامادەكراوە و كاری وردبیان بۆكراوەو تەنها ئەوە ماوە بەرێوەبەرایەتییەكانی‌ پەروەردە ئاگاداربكرێنەوە بەمەبەستی‌ وەرگرتنی‌ چەكی‌ موچەی مانگی‌ 11ی ساڵی رابردوو.رونیشیكردەوە،  ئەگەر 5ی مانگی‌ داهاتوو دەست بەدابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ 11ی ساڵی رابردوو بكرێت، پێشوەختە ئاگادارمان دەكەنەوە كە سەردانی‌ گەنجینە بكەین،"بەمەبەستی‌ وەرگرتنی‌ چەكی‌ موچە تائەو رۆژەی‌ پارەش دابین دەكرێت چەكی‌ موچەمان پێنادرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە