کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم و دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت

.

07:31 PM - 16/01/2019

حكومەتی عیراق 317 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد‌و وەزارەتی‌ داراییش رایدەگەیەنێت: تاوەكو 25ی‌ ئەم مانگە مووچەی‌ سەرجەم وەزارەت ‌و دەستەكان دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە‌ وەزارەتی‌ دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ 317 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان، لەمەودواش دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران خێراتر دەكرێت‌و پێشبینی‌ دەكرێت تاوەكو 25ی‌ ئەم مانگە مووچەی‌ سەرجەم وەزارەتەكانی‌ هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
دوێنێش رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری ئێران- هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشتر لەگەڵ بەغدا كراوە، دەبوو حكومەتی عێراقی مووچەی هەر 12 مانگەكەی ساڵی ڕابردوو بنێرێت، بەڵام پارەی سێ‌ مانگی نەناردووە، بۆیە داوایان لە بەغدا كردووە كە مووچەی ئەو سێ‌ مانگەیان بۆ بنێرن. هەر كاتێكیش بەغدا پارەی ئەو سێ مانگەی نارد، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ‌و داهاتی نەوت، مووچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران دابەش دەكەن.
ئەوە لە كاتێكدایە كە لەئێستادا بەشێكی زۆری وەزارەت‌و دەستەكانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 10ی 2018یان وەرنەگرتووە‌و ئەمڕۆش دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و سامانە سروشتییەكان ‌و ئەوقاف ‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە