کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دارایی و ئابوری لەسەر دابەشكردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوو روونكردنەوە دەدات

.

09:00 PM - 15/01/2019



رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابوری ئێران- هەرێمی كوردستان كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند, بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشوو كە لەگەڵ بەغدا كراوە، دەبوو حكومەتی عێراقی مووچەی هەر 12 مانگەكەی ساڵی ڕابردوو بنێرێت و لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەیان كردوە.
رێباز حەملان تەئكیدی كردەوە، هەركاتێك بەغدا پارەی ئەو سێ موچەیەی نارد، ئێمەش بەداهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوت، موچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران دابەشدەكەن.

Fr_pP8k65F4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە