کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا ڕەسوڵ سەردانی ناحیە و ئاسایشی حاجیاوای كرد

.

08:36 PM - 15/01/2019



 وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین سەردانی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی حاجیاوا و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەكەی كرد.
بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەگرفتەكانیان و گەیاندنی پەیامی دەستخۆشی وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین سەردانی بەرێوەبەرایەتی ناحیە و یاریدەدەرێتی  ئاسایشی حاجیاوای كرد و دەستخۆشی لێكردن كەبەبێ جیاوازی خزمەتی هاوڵاتیانی سنوورەكە دەكەن.
لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین رۆڵی هێزە ئەمنیەكانی ناحیەی حاجیاوای بەرزنرخاند كەوەك هەمیشە پارێزەری سەروماڵی هاوڵاتیانی سنوورەكەن.
لەبەرامبەردا بەرێوەبەر و كارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا و بەرێوبەری ناحیەی حاجیاوا سوپاسی لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین یان كرد و بەڵێنایاندا وەك هەمیشە خزمەتی هاوڵاتیانی ناحیەكە بكەن و ئارامی بۆ سەرجەم دانیشتووانی سنوورەكە دابین بكەن.

45pk4rWeqW0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە