کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ وەفدێكی سەربازی ئەمریكا كۆبۆوە

.

08:22 PM - 15/01/2019



لاهور شێخ جەنگی و وەفدێكی ئەمریكی دواین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
لەشاری سلێمانی لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری پێشوازی لەوەفدێكی باڵای سەربازی ئەمریكا كرد بەسەرۆكایەتی جەنەراڵ پاتریك ڕۆبەرسۆن فەرماندەی گشتی تیمی هاوبەشی ئۆپراسیۆنە تایبەتییەكان لەعیراق و سوریا.
لەدیدارێكدا كەهەریەك لەجەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای  هەواڵگری پێشمەرگە و پۆڵاد شێخ جەنگی لێپرسراوی هێزە تایبەتەكانی دژە تیرۆر ئامادەی بوون ، دواین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكە تاوتوێكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە