کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرپرسانی سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی مەرزەكان لەگەڵ وەفدەكەی ئێران تاوتوێ دەكەن

.

06:23 PM - 15/01/2019



 لێپرسراوانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی مەرزەكان لەگەڵ وەفدە باڵاكەی ئێران تاوتوێ دەكەن‌و هەوڵیش دەدەن قەبارەی بازرگانی نێوانیان بەرزبكەنەوە.
هەریەك لە پارێزگاری هەڵەبجە‌و سەرۆكی ئیدارەی گەرمیان‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و قایمقامی سلێمانی لەمیانی پێشوازیكردن لە (محەمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال قسەیان بۆ كەناڵی گەلی كوردستان كرد‌و تەئكیدیان كردەوە، بەرنامەیان هەیە ڕێوشوێنەكانی بەنێودەوڵەتی كردنی هەردوو مەرزی كێلێ‌‌و سەیرانبەن‌و كێشەی بەڕەسمی ناساندنی مەرزی شوشمێ‌‌و پشتە‌و كردنەوەی مەرزی سازان لەگەڵ وەفدی ئێران تاوتوێ بكەن‌و هەوڵیش دەدەن قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوولا زیاتر بكەن.

Wq8_GQGRRQA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە