کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زەریف: مام جەلال كەسایەتییەكی بەرجەستە و سەرۆكێكی شایستە بوو

.

06:07 PM - 15/01/2019



دوای ئەوەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی هاوڕێی گەیشتە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد لە گردی دەباشان.
هەر لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ سەر مەزاری مام، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕوو كە سەردانێكی ئابووریە و وتیشی كەرتی تایبەت لە ئێران گرنگی بە پەیوەندی ئابووری دەدات لەنێوان ئێران و عیراق و هەرێمی كوردستان.
محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە كەسایەتی سەرۆك مام جەلال ڕایگەیاند: ئێمە هەموومان مام جەلال وەك هاوڕێیەكی باش و رابەرێكی شایستە بۆ خەباتی كوردستان لەدژی سەدام حسێن دەزانین و هەروەها مام جەلال بەسەرۆك كۆمارێكی شایستە بۆ گەلی عیراق دەناسین.
وتیشی: مام جەلال دۆستێكی باش بوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئێمە لەپاڵ مام جەلال لەدژی سەدام جەنگاوین و لەعیراقی نوێدا لەگەڵ مام جەلال كارمان كردووە و هەموومان مام جەلالمان وەك كەسێكی بەرجەستە لەیاددا دەمێنێتەوە و بیرەوەرییەكانی ئەو لەیادی هەمووان بۆ هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە.

RCaVL6tEJbU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە