کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دارایی: كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم قەرزی كۆمپانیا بیانیەكان دەداتەوە

.

05:35 PM - 15/01/2019



لە وتەیەكدا كە لە كۆڕبەندی ئابووری سلێمانیدا پێشكەشی كرد ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنیدا كە حكومەت وسەرجەم وەزارەتەكانی ببنە پشتیوانێكی بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەو خاڵە سنووریەكانی هەرێم لە گەڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانداو وتیشی وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لە گەڵ لایەنی كۆماری ئیسلامی ئێراندا كار دەكات بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە دەروازە سنووریەكان و زیاد كردنی ژمارەیان بە مەبەستی زیاد كردنی هاوردەی شمەك و كاڵا بازرگانیەكان و هاتنی گەشتیاران,وتیشی كۆمەڵێك ڕێوشوێن لە دەروازە سنووریەكان گیراونەتەبەر لەوانە زیاد كردنی ژمارەی دەروازەكان كە لە ئێستادا 7 دەروازەی سنووریمان لە گەڵ ئێراندا هەیە و سیانیان نێودەوڵەتین و لە هەوڵیشداین سەیران بەن و كێلێش بكرێنە نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەش كرد كە ڕۆژانە زیاتر لە دوو هەزار بارهەڵگر لە دەروازە سنووریەكانەوە هاتووچۆ دەكەن وقەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانیش لە ساڵێكدا 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە,بەڵێنیشی دا حكومەتی هەرێم و كابینەی داهاتووی حكومەت كار بۆ دانەوەی قەرزی سەرجەم ئەو كۆمپانیا بیانیانە بكات كە لە هەرێمی كوردستاندا وەبەرهێنان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە