کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمە جەواد زەریف : دەمانەوێت پەیوەندیەكان لەگەڵ هەرێم پەرەپێبدەین

.

05:29 PM - 15/01/2019



 محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرەپێبدەن.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی ووتەیەكدا لەكۆڕبەندی ئابووری ئێران – عیراق (هەرێمی كوردستان) لەشاری سلێمانی رایگەیاند: ئەم ئامادەییە گەورەیە لەم كۆڕبەندە نیشاندانی خۆشەویستی و پەیوەندی پتەوی پەیوەندی دوو میللەتە كە چەندین سەدە و بەهەزاران ساڵ لەپاڵ یەكدابوون و هەردوولا قوربانیان داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت.
وتیشی: هەردوو گەلی ئێران و عیراق و هەرێمی كوردستان لەپاڵ یەكدابوون لەدژی داعش و توندڕەوی و تیرۆر و پێویستیان بەیەكترە بۆ پاراستنی سنوورەكان.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد هیچ گروپێك ناتوانێت پەویەندی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان تێك بدات و دەیانەوێت پەیوەندییە برایەتیەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرەپێبدەن و هەرێمی كوردستان و ئێران تەنیا پەیوەندی ئابووری بەیەكەوە نایانبەستێتەوە.
روونیكردەوە: پەیوەندی ئابوورییان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە و چەندین بەرامبەرە و بەنیازی زیاتر پتەوكردنی ئەو پەیوەندیانەن و زەمینەكان پتەوتربكەن بۆ هاوكاری كردنی زیاتر.

Pdr18ritlZk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە