کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: كاتە سەختەكانمان تێپەڕاندوە

.

05:26 PM - 15/01/2019




قوبادی تاڵەبانی تەئكیدیكردەوە كە هەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران پتەوتر بكەن.
ئەمرۆ 3شەممە لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێك لەكۆِربەندی ئابووری نێوان ئێران و هەرێم كە لە سلێمانی  بەرێوەدەچێت، قوباد تاڵەبانی – جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری بەخێرهێنانی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: پەیوەندییەكانی نێوان ئێمەو كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەكی دوورودرێژو لەمێژوینەیە و لەكاتە هەرەسەختەكانی كوردستاندا ئێران بەهانای خەڵكی كوردستانەوە هاتووە.
لەبەشێكی تری وتەكەیدا قوبادی تاڵەبانی– جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەركرد،كە ئێكە پێكەوە شەڕی دیكتاتۆریبەت و تیرۆرمان كردوەو ئێستاش دەمانەوێت ناوچەكە بەرەو ئارامی بەرین.
وتیشی دەمانەوێت لەم كۆڕبەندەدا گفتوگۆ بكەین لەسەر چۆنیەتی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و خۆشحاڵیشین كە بەیاوەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك كۆمپانیای مەزن و جۆراو جۆری هێنراون.
قوباد تاڵەبانی- بەناوی حكومەتەوە  سوپاسی كۆمپانیا خۆماڵی و ئێرانیەكانی كرد لەبەرامبەر خۆراگرییان لەماوەی ئەو  4 ساڵەی رابردوودا كە هەرێم بەقەیرانێكی ئابووریدا گوزەری كرد و وتیشی ئێمە گەشبینین و كاتە سەختەكانیشمان تێپەڕاندوە و توانیومانە خۆڕاگربین و بەرەو ئایندەیەكی گەش كاربكەین.

qpp-7VP_hcs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە