کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرێوەبەری گومركی باشماخ: لە 2018 جموجۆڵی بازرگای زیادیكردووە

.

03:50 PM - 15/01/2019

بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ رایدەگەیەنێت: داهاتی ساڵی رابردووی مەرزەكەیان زیاتر لە 300 ملیار دینار بووەو جموجۆڵی بازرگانیش بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
شاخەوان ئەبوبەكر بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ بە گەلی كوردستانی راگەیاند: لە ساڵی 2018دا جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران، لەمەرزی باشماخەوە زیادیكردووەو داهاتی ساڵی رابردووی گومرگەكەشمان زیاتر لە 300 ملیار دینار بووە.
هاوكات بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ ئاشكرایكرد: وەفدێكی باڵای گومرگی هەرێمی كوردستان لەپەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری هەرێم‌و ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی گومرگی كۆماری ئیسلامی كۆدەبێتەوە‌و تاوتۆی گرفتە گومرگیەكان‌و كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان ‌و جموجۆڵی بازرگانی دەكەن.

GulnmYPW1cg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە