کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی سەرەخۆشی كۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردوو تەڵعەت سامان

.

03:36 PM - 15/01/2019

بنەماڵە و كەسوكاری هونەرمەندی خوالێخۆشبوو تەڵعەت سامان

زۆر بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و دەرهێنەری كورد مامۆستا تەڵعەت سامان-م بیست، لە ناخەوە دڵگران و خەمباری كردم.
مامۆستا تەڵعەت سامان لە تەمەنی هونەری خۆیدا وەك دەرهێنەرێكی گەورەی كورد و خاوەن ئەزموون لەبواری شانۆو درامادا جێ پەنجەی لە بزاڤی شانۆی كوردیدا دیارەو ڕۆڵێكی بەرچاویشی هەبووە لە پێگەیاندنی دەیان ئەكتەرو هونەرمەندی كورد.
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا تەڵعەت سامان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هونەرمەندانی كورد دەكەم، ئاواتەخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێ و خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

كۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە