.
02:46 PM - 15/01/2019
بەهۆی باران بارینەوە بەشێکی زۆری گردێکی سەنتەری قەزای دوکان هەرەسی هێناوە،
پشتیوان ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی دوکان داواکارە لە ڕێگەی گەلی کوردستانەوە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و شارەوانییەکان بەهانایانەوە بێن و دەست بکەن بە لابردنی ئەو گڵە چونگە زیاتر لە بیست ماڵمان ئاگادارکردۆتەوە مالەکانیان چوڵ بکەن.
چونکە مەترسی هەرەسهێنانی زیاتری لەسەرە، لەتوانای شارەوانی دوکاندا نیە پاکی بکاتەوە و دیواری ڕاگر دروست بکات.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكرێت كە هەرەسهێنانی ئەو گڵە مەترسی لەسەر کارەبا و ئاوی حواردنەوەی دوکانیش هەیە.
trNIgt7pIYU
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە