کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی دهۆك ئاماری ساڵی 2018 ی بڵاوكردەوە

.

02:14 PM - 15/01/2019

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاماری ساڵی 2018 بڵاوكردەوە، بە پێی ئامارەكەش لەو پارێزگایە 42 هەزارو 220 منداڵ لەدایكبوون و 4 هەزارو 495 كەیسیش گیانیان لەدەستداوە.
د.نزار عیسمەت بەڕێوبەری گشتی تەندروستی دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 176 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەو بنكەكانی تەندروستییان كردووەو 6 هەزارو 76 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە. وتیشی، زیاتر لە چوار ملیۆن پشكنینی پزیشكی كراوە لەگەڵ 1791 قەستەرەی دڵ، هەزارو 45حاڵەتی شێرپەنجە لەو ماوەیەدا تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە