کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەرمیان: ئەو پیاوەی دەستدرێژی سیسكی كردبووە سەر منداڵێك بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا

.

02:10 PM - 15/01/2019

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند: ئەو پیاوەی لە شارۆچكەی رزگاری لە سنووری گەرمیان دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ ‌و حەوت مانگ، بە 10ساڵ زیندانی سزادرا.   

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان رۆژی 14-1-2019 سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر محەممەد عەباس زەین عابیدەین بە رەگەز عەرەبدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵێكی (کوردی) تەمەن دوو ساڵ ‌و حەوت مانگ، سزاكەشی بەپێی ماددەی 393ـیە لە یاسای سزادانی عێراقی.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەی، محەمەد رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە