.
02:07 PM - 15/01/2019
حەشدی شەعبی هێزەكانی ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەهەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی زانیاری سەربازی لەسەر هێزەكانیان.
قاسم موسڵح فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزە ئەمریكییەكان هەوڵیانداوە لەنزیك سنورەكانی نێوان عیراق و سوریا زانیاری سەربازی و ژمارە و جۆری چەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەست بكەوێت. دەشڵێت: ئەمریكییەكان پرسیاریان لەو بارەیەوە لەچەند خاڵی پشكنینی سەربازی و پۆلیسی سنورەكە كردووە كە ئەوەشی بە هەنگاوێكی مەترسیداری ئەمریكییەكان لەعیراق ناوبردووە.
قاسم موسڵح دەشڵێت: هێزەكانی حەشدی شەعبی لەو سنورە رێگرییان لەو هەوڵانەی هێزە ئەمریكییەكان كردووە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ژمارە وجۆری چەكەكانی حەشدی شەعبی لەناوچەكە و ناچاریانكردوون بگەڕێنەوە بۆ بنكە سەربازییەكانی خۆیان لەسنورەكە. ئاماژە بەوەشدەكات: ئەو هەوڵەی ئەمریكا بە هەنگاوێكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ ئاشكراكردنی نهێنییە سەربازییەكانی عیراق و پێشێلكردنی سەروەرییەكانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە