کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی كۆڕبەندێكی ئابووری هەرێم و ئێران بەڕێوەدەچێت

.

02:01 PM - 15/01/2019

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ‌و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، كۆنفرانسی بازرگانی هاوبەشی ئێران ‌و كوردستان لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت.
پەیامنێرمان پێی راگەیاندین: بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێم ‌و كۆماری ئیسلامی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێكی باڵای بازرگانی ئەو وڵاتە سەردانی سەردانی شاری سلێمانی دەكەن‌و بەشداری لە كۆنفرانسی بازرگانی هاوبەشی ئێران‌و كوردستان دەكەن.
هاوكات مەلا یاسین وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران خوازیارە دەست بەوەبەرهێنانی ژمارەیەك پرۆژەیەكی بازرگانی و پیشەسازی گەورە بكات لەهەرێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی، بەوەش دەرفەتێكی زێڕین بۆ هەرێمی كوردستان هاتۆتە پێشەوە و لەكۆبوونەوەكاندا لەگەڵ وەفدەكەی كۆماری ئیسلامی داوا دەكەن هاوسەنگی لەبەرهەم و كەلوپەلی هەناردە و هاوردە دروستبكرێت لەنێوان هەردوولا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە