کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی بەفربارین ئێرانی گرتۆتەوە و لەعیراق نزیك دەبێتەوە

.

01:54 PM - 15/01/2019

شەپۆلێكی بەفربارینی زۆر بە رەشەباوە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ئێرانی گرتۆتەوە و شەپۆلەكەش لە عیراق نزیكدەبێتەوە.
مورتەزا سەلیمی سەرۆكی دەزگای فریاكەوتن و رزگاركردن لەئێران رایگەیاند: شەپۆلێكی بەفربارینی بەهێز بەكڕێوە و رەشەباوە  زیاتر لە 14 پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە و لە نێو ئەو پارێزگایانەشدا شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتۆتەوە و رێژەیەكی زۆر بەفر لەو ناوچانە باریوە.
سەرۆكی دەزگای فریاكەوتن و رزگاركردن لەئێران ئاماژەی بەوەكردووە: تیمەكانیان توانیویانە بەهانای زیاتر لە  هەزار و هەشت كەسەوە بچن كە لەناوچە شاخاوییەكان و دانیشتوانی گوندەكان دووچاری گیرخواردن و ئاستەنگی بوونەتەوە.  وتیشی: توانراوە سێ كەسی بریندار رزگاربكرێت و بەرەو نەخۆشخانە بگوازرێنەوە بۆ چارەسەركردن و هەروەك زیاتر لە 275 ئۆتۆمبیلی گیرخواردوو لەبەفردا  رزگاربكرێت.
هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی دەزگا كەشناسییەكان، پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلە بەفربارین و كڕێوەیە بەشێك لە پارێزگاكانی عیراقیش بگرێتەوە، بەتایبەتیش پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە