کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان

.

01:42 PM - 15/01/2019

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان .
بەیانی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای وڵاتەكەی گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی یەكجاریی تیرۆر لە ناوچەكەدا تاووتوێ كرا و هەردوولا هاوڕا بوون كە تاوەكو ئێستا مەترسیی تیرۆریستان لە ئارادایە و بۆ نەهێشتنی ئەو‌ مەترسییە دەبێ هەموو لایەك هاوكار هەماهەنگ بن.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووبارە سوپاسی حكومەتی ئێرانییان كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی لە شەڕی داعشدا پێشكەش بە هەرێمی كوردستانی كردووە و تەئكیدیان لە گرنگیی هاوكاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی كردەوە.
لای خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاتەكەی بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا نیشاندا و هیوای خواست هەموو كێشە و گرفتەكان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە