کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ ستایشی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ توركیا دەكات

.

12:00 PM - 15/01/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا، لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا بەرەوپێشچوونی جددی بەخۆیەوە بینیوە و وتیشی چاوەڕوان دەكرێت ئەو پەیوەندییانەیان زیاتر گەشەبسێنێت.
هاوكات لەبارەی بارودۆخی سوریاوە ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا دوایین پێشهاتەكانی جەنگی دژی داعشییان تاووتوێ كردووە و ئاماژەی بەوەشدا هەردوولا دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامیان لەباكووری سوریا بەهەنگاوێكی گرنگ وەسفكردووە.
ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لە كاتێكدایە كە دوێنی سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی توندی لە توركیا كرد و وتی ئەگەر هێرشی سەربازی بكەنە سەر كوردەكانی سوریا ئابووری توركیا دەرووخێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە