کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاراپۆڤا بەبردنەوە دەستی بەیاریەكانی پاڵەوانێتی ئوسترالیا كرد

.

11:50 AM - 15/01/2019

 هەر لەیاریەكانی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوە دەمێنینەوە   بەڵام لەركابەریەكانی ئاستی تاكی كچاندا   ماریا شاراپۆڤای روسی كاروانەكەی بەبردنەوە دەست پێكرد و زۆر بەئاسانی  بەربەستی هاریت دارتی بەریتانی تێپەراند  شاراپۆڤا لەم یاریەدا بەساستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوت و لەسەرەتاوە تاك لایەنە كۆنترۆڵی یاریەكەی گرتە دەست و كۆمەڵەی یەكەمی بەبێ هیچ ئاستەنگیەك و بە 6 – سفر بردەوە   ئاست بەرزی و باڵادەستی كچە شۆخە روسیەكە لەكۆمەڵەی دووەمیشدا بەردەوام بوو دوای پێشكەشكردنی یاریەكی جوان توانی ئەو كۆمەڵەیەش بەهەمان ئەنجامی كۆمەڵەی یەكەم واتە 6 بە سفر بردەوە   سەرەنجام ماریا شاراپۆڤا یاریەكەی بە ئاسانی و بە 2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ركابەرە بەریتانیەكەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی یەكەش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە