کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رافائیل نادال بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئوسترالیا سەركەوت

.

11:49 AM - 15/01/2019

 لەیاریەكی تری قۆناغی یەكەمی ئاستی تاكی كوڕانی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوە   رافائیل نادالی ئیسپانی و ریزبەندی دووەمی جیهان شكستی بە جیمس داكۆرسی ئوسترالی هێنا و یاریەكەی بە 3 كۆمەڵەی بەدوای یەك لێ بردەوە   نادالی تەمەن 32 ساڵ لەدوای پاشەكشەكردنی لە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریكا بەهۆی پێكانەوە لەرێگەی ئەم پاڵەوانێتی یەوە بەرەسمی گەرایەوە بۆ یاریگاكانی تێنسی سەرزەوی   گەرانەوەكەشی بەبەهێزی بوو   لەكۆمەڵەی یەكەم 6 بە 4 بردنەوەی تۆمار كرد   لەكۆمەڵەی دووەمیشدا ئاست بەرزی و باڵادەستی یاریزانە ئیسپانیەكە بەردەوام بوو 6 بە 3 ئەو كۆمەڵەیەشی بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە   لەكۆمەڵەی سێیەم نادال روبەروی بەرەنگاری ركابەرە ئوسترالیەكەی بۆوە بەڵام دواجار توانی ئەو كۆمەڵەیەش بە 7-5 بباتەوە   لەكۆتایدا یاریەكە بەبردنەوەی رافائیل نادال بە 3 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر تەواو بوو و ئەو یاریزانەئیسپانیە بلیتێكی قۆناغی دووەمی دەستەبەر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە