کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپاڵەوانێتی ئوسترالیا رۆجێرفێدرێر بەربەستی دینیس ئیستۆمی تێپەراند

.

11:48 AM - 15/01/2019

 یاریەكانی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی دەستی پێكرد كە یەكەم گەورە پاڵەوانێتی یەكانی گراندسلامی ئەم وەرزەیە  رۆجێر فێدرێری سویسری و ریزبەندی سێیەمی جیهان هەڵمەتی پارێزگاریكردنی لەنازناوەكەی بەبردنەوە دەست پێكرد و بەئاسانی و بە 3 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە دینیس ئەستۆمی ئوزباكستانی بردەوە  لەم یاریەدا فێدرێری خاوەن نازناوی رابردوو رێگەی نەدا ركابەرەكەی بچێتە كەشی یاریەكە و كۆمەڵەی یەكەمی 6 – 3 لێ بردەوە   لەكۆمەڵەی دووەمیش لەباڵادەستی بەردەوام بوو و 6 بە4 لەو كۆمەڵەیەش سەركەوتنی تۆمار كرد پێش ئەوەی كۆمەڵەی سێیەمیش بە 6-4 بباتەوە   لەكۆتایدا رۆجێر فێدرێر یاریەكەی بە 3 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە وخۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی یەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە