کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بنزیما سەبارەت بە پێكانەكەی دڵنییایی دەداتە هاندەرانی ریاڵ مەدرید

.

11:47 AM - 15/01/2019

 پێكان بەرۆكی   یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بەرنادات و لەدوایین یاری یانەكەش كەریم بینزیمای هێرشبەری میرینگی لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ریاڵ بیتیس لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی لالیگا  دووچاری پێكان هات و پەنجەیەكی دەستی راستی شكا .
تا ئێستاش دەستەی پزیشكی یانە مەدریدییەكە ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو هێرشبەرە فەرەنسیەیان دەستنیشان نەكردووە كە ئاخۆ ئەو یاریزانە پێویستی بەنەشتەرگەری دەبێت یان نا   لای خۆشیەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە : بنزیما نایەوێت نەشتەرگەری ئەنجامبدات و بۆ ئەم مەبەستەش هاندەرانی یانەكەی لە بارودۆخی تەندرستی دڵنیاكردەوە   بینزیما دوێنێ بەدەست پێچراوی گەیشتە بارەگای راهێنانی یانەكەی و بڕیاریشە لەلایەن  میگێل دیل سیرۆی شارەزای بواری نەشتەرگەری دوایین پشكنیەپزیشكیەكانی بۆ ئەنجامبدرێت و ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو هێرشبەرە لە یاریگاكان ئاشكرا بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە