کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریەكانی گەرانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدرێت

.

11:45 AM - 15/01/2019

 ئەمشەو  یاریەكانی گەرانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا دەست پێدەكات و دوو یاری بەرێوە دەچێت  یانەی بەلەد وەلید لەیاریگا وبەردەم هاندەرانی میوانداری خیتافی دەكات لەیاری چوندا خیتافی لەیاریگای خۆی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆمار كرد   ئەو یانەیە یەكسان بونی بەسە بۆ گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی   هەرچی بەلەد وەلیدە دەیەوێت بەسود وەرگرتن لەیاریگا و هاندەر بەئەنجامی گۆڵێك زیاتر بردنەوە تۆمار بكات تا بتوانێت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەر بكەوێت   لەیاریەكی تردا كە سەعات 11 دەستپێدەكات   یانەی ڤالانسیا لەیاریگای مێستایەی تایبەت بەخۆی روبەروی سپۆرتینگ خیخۆن دەبێتەوە   ڤالانسیا یاری چونی دەرەوەی یاریگای خۆی بەگۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ دۆڕان و بۆ گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتای پێویستی بەبردنەوەیە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر   لەبەرامبەردا سپۆرتینگ خیخۆن كار بۆ ئەوە دەكات پارێزگاری لەئەنجامی یاری چون بكات و لەم یاریەشدا یەكسان بونیش دەیگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو   جێی باسە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەش سەرجەم یاریەكانی تری گەرانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە