کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەجامی ئیتاڵیا رۆما دوایین بلیتی قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەركرد

.

11:43 AM - 15/01/2019

لەلایەكی ترەوە و لەدوایین یاری قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا یانەی رۆما لەسەر یاریگای ئۆلیمپیكۆی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی ڤیرتۆس ئین تێلای پلە سێ كرد و زۆر بە ئاسانی و بەئەنجامی چوار گۆڵی خاوێن یارییەكەی لێبردەوە و دوایین بلیتی قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەركرد .
گێمی یەكەم یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە سوودی یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا كۆتاییهات كاتێك لە دەقیقەكانی 2و45دا هەریەك لە پاتریك چیك و ئیڤان مار كانۆ دووگۆڵەكەی رۆمایان تۆماركرد  لەگێمی دووەم ئاست بەرزی یاریزانانی رۆما درێژەی كێشا و لە دەقیقەی 47پاتریك چیك دووەم گۆڵی خۆی  و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد و ئەوەندەی تر ئەركی یانەی میوانی قورستركرد  لەدەقیقەی 74خافیێر پاستۆری گۆڵی چوارەمی بۆ رۆما تۆماركردو بردنەوەیەكی  گەورەی بەخشییە یانەكەی و سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بۆ مسۆگەركردن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە